دەستەڵاتداری قانوون لە ڕەوەتی دادپرسیدا لە مەرجەپێشەکەییەکانی پاڵپشتی لە مافی مرۆڤ و بڕەو پێدانیەتی. لە کۆمەلگایەکدا کە قانوون ڕۆڵی سەرەکی لە هێزی دادوەریدا دەگێڕێ دەوڵەت دەتوانێ بارودۆخێک پێک بێنێ کە تەواوی خەڵک، وێڕای چاوپۆشی لە ڕەگەز، نەتەوە و باوەڕیان لە مافێکی یەکسان بەهرەمەند بن. یەکسانی لە بەرانبەری قانووندا، دادگاگەلی سەربەخۆ و بێلایەن داگری دادوەران، دادسێنگەل و بریکارانێک کە دەتوانن مافی شارۆمەندی بپارێزن بێ ئەوەی دڵگران بن کە تووشی ئازار و دەردیسەر دەبن؛ هەموویان لە هێمانگەلی پێویست بۆ دادپرسیی دادگەرانەو دەستەڵاتداری قانوونه.
بەڵام لە ئێراندا ڕەوەتی دادپرسیی دادگەرانە لەم نموونانەی خوارەوە پووچەڵ کراوه:
۱. بەندگەلی قانوونی لە حقوقی ئێران
۲. جێبەجێ کردنی هەڵبژاردەیی قانوونگەل: زۆرتر تەنانەت سەرەکیترین دەستوورگەلی قانوونی بنەڕەتی کوماری ئیسلامی پووچەڵ کراوه.
۳. نەبوونی دادوەرانی سەربەخۆ و دادسێنی بێلایەن
۴. نەبوونی دانیشتنگەلی دادگایی ڕاشکاو و گشتی
۵. نەبوونی مافگەلی یەکسان بۆ تەواوی شارۆمەندان
هەر بەم بۆنەوە زۆرێک لە شارۆمەندان بەهۆی
درکاندنی زۆرەملی و نەبوونی بریکار مەحکوم بوونە. لە ڕاستیدا زۆربەی بریکارەکانیش بە هۆی بەرەڤانی لە موکلەکانیان کەوتنەتە ژێر چاودێری قانوون و تووشی ئازار و دەردیسەری بوون، جەریمی ماڵی کراون و تەنانەت کەسانێکیش وەکوو عەبدۆلفەتاح سوڵتانی و نەسرین ستودە بەند کراون.
دوای ئەمە دەرکەوت کە لەنەبوونی دادپرسی دادگەرانە کۆکی قانوون یەکێک لە بەرگرەکانی جدی چاک بوونەوەی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێرانه.
بەم ڕوونکردنەوە کە گۆڕانی ڕویکرد، ڕپاڵ بە پاڕێزی مافی مرۆڤ، لە سەرەوەی هەر هەوڵێکە بۆ چاک بوونەوەی بارودۆخ.
تاوتۆی گشتی باسی دەسەڵاتداری قانوون و دادپرسی دادگەرانە لە ئێران گەورەتر لە مەسایلی ئێستەیه.
بەم حاڵەتە کارناسانی جۆراوجۆر هەوڵیان داوە کە لە مەوزووعاتێکی دیکە وڕواڵگەلی جۆراجۆر پووچەڵکردنی دادپرسی و دەسەڵاتداری قانوون لە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوون کەنەوه.
پیاوەکان لەبەراورد دەگەڵ ژناندا، مافێکی زۆرتریان هەیە، موسوڵمانەکان، لە ناموسوڵمانەکان، بانترن و هەروا شێعەکانیش لە سونەکان. چەند وێنەیەک دەخەینە بەرچاو:
شایەتیدانی ژنان وەکوو نیوەیەکی شایەتیی پیاوان سەیردەکرێ. ژن ناتوانێ پیشەی دادوەری وەربگرێ. بەپێی بەندی ۱۲ یاسای بنەڕەتی ئەم جێگا پیشەیییە، تەنیا بۆ پیاوی موسوڵمانی شێعەی جافری دوازدە ئیمامی دەبێ. ئەگەر موسوڵمانێک، ناموسوڵمانێ بکوژێ، سزاکەی سووکتر لە تۆڵە (قصاص).
ڕێژەیەکی تەواوتر لە ئەم یاسای هەڵاواردن (دووچاوەکییانە)، ئەتوانن لە جیگایەکی دیکە ببینیتەوە. نیوەیەک لە ڕێژەی کۆمەڵگا، لەژنان پێکدێت، زێدە لەمەش، پێڕەوانی کەمایەتییە ئایینیەکان (موسوڵمانی شێعەی دوازدە ئیمامی نین)، کە مافێکی کەمتریان لە پیاوە موسوڵمانەکان هەیە. زێدەتر لەمە تەمەنی گرتنەئەستۆی سزا، بۆ کچەکان ۹ ساڵی مانگی (۸ ساڵ و ۹ مانگی، هەتاوی) و بۆ کوڕەکان ۱۵ ساڵی مانگی (۱۴ ساڵ و ۷ مانگی هەتاوی)ە. ئەم هەردوو هەڵاواردنە، بەبنەمای ڕەگەز و پێشێلکردنی ئاشکرای کۆنوانسیۆنی ماڤی منداڵان ە کە ئێرانیش یەکێک لە واژۆکەرانی ئەو کۆنوانسیۆنەیە نەبوونی بێ لایەنی و نەبوونی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادپەروەری، بەبنەمای بەندی 157 یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی؛ بەرپرسی دەسەڵاتی دادپەروەری کە بانترین کەس لە رێکخراوی دادوەرییە، ڕاستەوخۆ لەلایەن ڕێبەر کە سەرەکیترین دەسەڵاتی ڕامیاری وڵاتە ، دیاری دەکرێ.
بەرپرسی دەسەڵاتی دادپەروەری ئەبێ پیاوێکی ئاخوند بێت. ئەمە خۆی بێ لایەنی و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادپەروەری، لاواز دەکاتەوە. بەرپرسی دەسەڵاتی دادپەروەری، دادستانی گشتی و بەرپرسی دیوان باڵای وڵات ئەبێ ئاخوند بێت.
دادوەرەکان
دادوەرەکان لە لایەن بەرپرسی دەسەڵاتی دادپەروەری و بەپێی بڕواکانیان، پێگەی سیاسی و بەوەفابوونیان، هەڵدەبژێرێن. بەرپرسی دەسەڵاتی دادپەروەری هەروا ئەتوانێ، بە ئەمری خۆی دادوەرەکان، دەربکات. دەرەتانێکی ئەوتۆ بۆ داوەرەکان نییە، چۆنکە، جێگە و پێگەی پیشەییان لە دەستی بەرپرسی دەسەڵاتی دادپەروەرییە کە ئەویش، لەژێر چاوەدێری ڕێبەردایە.
زێدە لەمەش، بەپێی یاسای سزادانی ئیسلامی، کاتێک کە لەئەستۆگرتن و شایەتیدانی، شایەتەکانێک کە بینیویانە، لە پەروەندەیەکدا، تەواو نەبێ، دادوەر خۆی دەتوانی، ڕای خۆی دەرببڕێ، بێ ئەوەی کە پێویستی بە هیچ بەڵگەیەکی دیاریکراو بێت. بە ئەم دیاردەیە دەڵێن (علم قاضی). زانستی ماڤ، لێرە بە دادوەر ڕێگە دەدات کە بەپێی زانستی خۆی و نەک هیچ شایەتێکیتر، گومانبارەکە، بەتاوانبار دابنێت. "علم قاضی" لەو دیاردەیانەیە کە لەوێدا بەخۆڕایی زۆرداری دەکرێ. ئەمجۆرە نموونانە لە دامودەزگای دادوەری، نەریتێک سازدەکات کە پێشێلکردنی ماڤی مرۆڤی لێدەکەوێتەوە.
مانگی دیسامبری ساڵی ۲۰۰۷ (ماکان مولود زادە) بەبنەمای "علم قاضی" بە گومانی (لواط)ەوە لەسێدارە درا.
دادگای تایبەتی
دوای شۆڕشی ساڵی ۵۷، چەند دادگای تایبەی دامەزرا. یاسایی بوونی، ئەم دادگایانە ئێستاش جێی ناکۆکییە. زۆربەی کارناسان لەو باوەڕەدان کە ئەم دادگایانە لەبنەمادا یاسایی نین. دادگاکانی شۆڕش، لە ساڵی ۵۸ بە ئەمری خومەینی دامەزرا. ئەوانە بەشێوەی کاتی بۆ سەرکردنەوە پەروەندەی، بەرپرسانی رژێمی پێشوو، لەبەرچاو گیرابوون، بەو حاڵەشەوە دوای ۳۷ ساڵە هێشتا هەر چالاکن. هەومووی ئەو بابەتە ئەمنییانە وەکوو پەروەندەی چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و پەروەندەی گومانبارانی گەندەڵی و مادە هۆشبەرەکان، لە دادگاکانی شۆرش، بەسەردەکرنەوە. زۆربەی زۆری حوکمی لەسێدارەدانەکان، لە ۳۷ ساڵی ڕابردوو، لەلایەن دادگاکانی شۆڕشەوە دەرکراوە. کاری دادگاکانی شۆڕش، ئەوەندەی دادگا مەدەنییەکان، ڕوون و ئاشکرا نییە. و دادوەرەکان بە خراپ کەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتی یاسایی خۆیان، بەناوبانگن. دادوەرەکانی دادگاکانی شۆڕش، لە قۆناغی لێکۆڵینەوەکان، زۆرتر ڕێگە بۆ گرتنی پارێزەر یان خوێندنەوەی دووبارەی پەروەندەکان، بەبۆنە حەساس و نهێنی بوون، نادەن. یا لە هێندێک کاتی تایبەتیدا، ئاشکرا دەکەن کە پارێزەر لێهاتوویی بەسەرکردنەوەی پروەندەکەیان نییە. دادگای تایبەتی ڕۆحانییەکانیش، بەشێوەی کاتی و تایبەت، دامەزران و جێگەیەکیان لە یاسای بنەڕەتیدا نییە. ئەم دادگایە لەژێرچاوەدێری دامودەزگای دادوەری نییە و تاوانی ئەو ڕۆحانییانەی کە کاری ناشیاویان کردووە، بەسەردەکاتەوە. ئەم دادگایە لەژێرچاوەدێری ڕاستەوخۆی ڕێبەردایە و لە یاسای نەریتی وڵات پێڕەوی ناکات.
زێدە لەمەش، چەند دادگایەکی تایبەتی تر لە دەزگای دادوەری ئێراندا هەیە کە، بنەمای ماڤییان نییە. دادگای تایبەت، لقێکی تایبەتە لە دادگا گشتییەکان کە بۆ بەسەرکردنەوەی گرووپە تایبەتییەکان سازکراون.
بۆوێنە، دادگای چاپەمەنییەکان یان دادگای سەرکردنەوەی تاوانی فەرمانبەرانی دەوڵەت. بوونی ئەم دادگایانە، هیچ بارێکی
یاساییان نییە بەرابەری تاکەکان، لە بەرانبەری یاسادا پێشێلدەکات.
بە پێشەکییەوە بە کوردتی چەند نموونەیەک لە لایەنە جیاوازەکانی پێشێلکاریی دادوەری لە ڕەوتی دادوەری و یاسا لە ئێران دەخەینە بەر باس. هەروەها بە شیکردنەوەی گارانتیی بەکارهێنانی بەڵێنییە ناودەوڵەتییەکانی ئێران و یاسای بنەڕەتیی هەنووکەیی، لەمەڕ دەسەڵاتی یاساکان لە ڕەوتی دادوەری لە ئێراندا دەخەینە بەرباس تا بەشگەلێک لە یاسای بنەڕەتی کە لە کردەوەدا پێشێل دەکرێن، بخەینە بەرچاو و ڕوو. لە کۆتاییدا پێشنیارگەلێک بۆ بەرپرسانی ئێران و هاوتا ناودەوڵەتییەکانیان لە بواری پەرەپێدانی دەسەڵاتی یاسا و دادوەریی یاسایی لە وڵاتەکەیان دەخەینە دەستەڵاتداری قانوون و دادپرسیی دادگەرانە سەبارەت بەئەستۆ گرتنی کوشتنەکە پرسیاری لێکرا و لە وەڵامدا گوتی: « لە بنکەی پۆلیس هەموو گوتیان تۆ بکوژی و لێیان دام.دەمزانی بەرگەی ئەو هەموو ئەشکەنجە و ئازارە ناگرم. لە بەر خۆمەوە گوتم ئەگەر دانی پێدا نەنێم، دەمکوژن وئەگەریش دانی پێدا بنێم حوکمم ئێعدامە. وا باشترە دانی پێدا بنێم تا لانیکەم کوتەک لێدانم لە کۆڵ بێتەوە.» سەرە ڕای هەموو ئەمانە ئیجازەیان پێ نەدابوو پارێزەری بب.
دادگا ڕواڵەتییەکان
ماددەکانی ۳۶ و ۳۷ یاسای بنەڕەتیی ئێران دەیدرکێنن: حوکم به سزادان و ئەنجامدانەکەی دەبێ تەنیا لە ڕێگای دادگای باوەڕپێکراو و بە پێی یاسا بێ. پڕەنسیپ، بەرائەتە (پاکبوونەوە لە بوختان) و هیچ کەس لە ڕوانگەی یاساوە تاوانبار ناناسرێت، مەگەر ئەوەی تاوانەکەی لە دادگای باوەڕپێکراودا بسەلمێندرێ.
بەم حاڵەوە پێویست ناکات بگەڕێینەوە بۆ دەیەی ۶۰ی هەتاوی تا ئەو دادگایانە ببینین که پاش دادگایی ۵ تا ۱۵ دەقیقهیی حوکمی ئێعدامیان دەدا. لە هاوینی ۹۵ دا کوردانی بە ئایینزا سوننی لە لایەن دادگای شۆڕشی تاران به بوختانی هاوکاری لە گەڵ گرووپه تیرۆریستییەکان حوکمی ئێعدامیان درا. به شایەتی چەندین شایەد و پارێزەری ئەم زیندانیانە، دادگایی ئەم تاوانبارانە ۱۵ دەقیقهیش درێژەی نەکێشاوه.
ئەبۆلقاسم سەڵواتی، حاکمی(دادوەر) بەدناوی دادگای تاران حوکمی مەرگی ئەوانی دا. زۆرینەی ئەندامانی ئەم گرووپە لەم ۵ ساڵەی دواییدا حوکمی ئیعدامیان درا و لە دادگای شۆڕشدا به هەمان شێوەی لە گەڵیان مامەڵەیان کردووه.
دادگا ڕواڵەتییەکان لە تاوانەکانی دیکەش دەبیندرێ وەک تاوانی ماددە بێهۆشکەرەکان کە لە دادگای شۆڕشدا دادگایی دەکرێن.
لەوە دەچێ دادوەرانی دادگای شۆڕش زیاتر دەسەڵاتی خۆیان بۆ مەبەستی خراپ بەکار دێنن و دادگاییەکان زیاتر ڕەهەندی شانۆییان(فۆڕماڵیتە) هەیه.
هەمووان لە ئاست یاسادا بەرانبەر نین.
هەرچەند یاسای بنەڕەتی دهڵێ هەمووان لە ئاست یاسادا بەرانبەرن، بەڵام لە واقیعدا هەندێک «بەرانبەرترن». نموونهی بێئەژمار لەم واقیعە لە مێژووی کۆماری ئیسلامییدا هەیە. بۆ پیشاندانی ئەم بابەتە دوو نموونە دەهێنینەوه:
لە مانگی ڕێبەندانی ۹۲، دوو لاو بە بەرچاوی خەڵکەوە لە سێدارە دران. ئەوان بەوە تاوانبار کرابوون که چەند حەوته پێشتر بە چەقۆ لە شەقامدا هەڕەشەیان له پیاوێک کردووە و زۆرەملییان نواندووه.
ئەم ڕووداوە بە دووربین فیلمی لێ هەڵگیراوە و لە میدیاکاندا دەستاودەست گەڕاوە. ئەوان بەتاوانی «محاربه» حوکمی ئێعدامیان پێدرا. بەڵگەی دادوەر سەڵواتی ئەمە بوو ئەوەی ئەوان کردوویانە، به تایبەت چونکوو بە چەقۆ چەکدار بوون، بووەتە هۆی تۆقاندنی خەڵک.
مانگی بەفرانباری ساڵی ۹۲ مەحموود کەریمی، مەدداحی بەناوبانگ تووشی ڕووداوێکی پێکدادانی ئوتۆمبیل بوو. دەم بۆڵەی نێوان ئەو و ئوتۆمبیلەکەی دیکە دەستی پێکرد و چەندین وێنە له فیشەک تەقاندنی ئەو لە میدیای مەجازیدا دەستاو دەستی گەڕا. ئەو پیاو و ژنەی کە لە ئوتۆمبیلەکەی دیکەدا بوون دژی ئەو سکاڵایان تۆمار کرد. بەم حاڵەوە ئەو لە بوختانەکان بێتاوان دەرچوو وهیچ حوکمێکیان پێ نەدا.
سەبارەت بەئەستۆ گرتنی کوشتنەکە پرسیاری لێکرا و لە وەڵامدا گوتی: « لە بنکەی پۆلیس هەموو گوتیان تۆ بکوژی و لێیان دام.دەمزانی بەرگەی ئەو هەموو ئەشکەنجە و ئازارە ناگرم. لە بەر خۆمەوە گوتم ئەگەر دانی پێدا نەنێم، دەمکوژن وئەگەریش دانی پێدا بنێم حوکمم ئێعدامە. وا باشترە دانی پێدا بنێم تا لانیکەم کوتەک لێدانم لە کۆڵ بێتەوە.» سەرە ڕای هەموو ئەمانە ئیجازەیان پێ نەدابوو پارێزەری ببێ.
پێشێلکردنی یاسا بە کردەوە
بێجگە لە بابەتگەلی یاسایی و ماف کە پێشتر ئاماژەی پێکرا، رەوتی دادوەری بە شێوەیێکی رەمەکی پێشێلدەکرێت. راپۆرتگەلێکی فراوان ئاشکرایدەکەن کە بەڕێوەبەرانی یاسا وەک دادوەر و دەزگای دادوەری لە پەیڕەوکردنی یاسای جمهوری ئیسلامی خۆ دەبوێرن. بەکارهێنانی ئەشکەنجە، قسەلێکێشانەوە بەزۆر، دادگای ساختە، تۆمەتی ناڕەوا و بێوەری بوون لە پارێزەر، تەنانەت لە پاش قۆناغی توێژینەوە لە زۆربەی دۆسییەکانی دادگای ئینقلابدا روودەدا. ئەمەو ناشەفافبوونی رەوتی باس و خواست پارێزراوبوونی دەزگای دادوەری لە سزا، رێگرە لەوەیکە زانیاری فەرمی سەبارەت بەو کەسانەی کە بە شێوەیێکی نایاسایی دەبرێنە دادگا و یان لە سێدارە دەدرێن.
هەندێ راپۆرت و ئامار لەم بارەوە هەن (بەتایبەت لە بەشەکانی سەرسنووردا)
هۆکاری دیکەی ئەم پێشێلکارییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەیکە جمهووری ئیسلامی رێگە خۆش دەکا بۆ جودابیران کە تووشی تاوانێ ببن کە سزاکەی مەرگە، وەک تاوانی جنسی، زینا، سووکایەتی بە پێغەمبەر، گەندەڵی ماڵی و تۆمەتی وەک "مفسد فی الأرض".
مادەی۲۸۶ی یاسای سزای ئیسلامی، "مفسد فی الارض بە کەسێک دەناسێ کە "بە شێوەیێکی بەربڵاو دژ بە هەموو لایەنەکانی مرۆڤ، ئاسایشی وڵات یان دەرەوەی وڵات، بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست، کێشەسازکردن بۆ ئابووری وڵات، بشێونکاری، بڵاوکردنەوەی مادەی ژەهراوی مەترسیدار و کردنەوەی شوێنی بێ ئەخلاقی یان هاوبەشی لە وەها تاوانێکدا، تووشی تاوان بێت. بەجۆرێ کە ئاسایشی گشتی وڵات بشێوێنێ یان مەترسی زیان بخاتە سەر ژیانی هاووڵاتی و سامانی گشتی و تاکەکەسی، یان ببێ بە هاندەرێ بۆ بەدڕەوشتی بە شێوەیێکی بەربڵاو".
بەڵام لەم مادەدا مانایێکی ئاشکرا بۆ "بەربڵاو" دەستەبەر نەکراوە، کە واتە دادوەر دەتوانێ بە ئارەزووی خۆی خوێندنەوەی بۆ بکات.
ئەشکەنجە و قسەلێکێشانەوە بەزۆر
یاسای بنەڕەتی جمهووری ئیسلامی بەکارهێنانی ئەشکەنجە و قسەلێکێشانەوەی بەزۆری لە تاوانبار مەنع کردووه.
هەر جۆرە ئەشکەنجە لە پێناو قسەلێکێشانەوە بەزۆر یان بەدەستهێنانی زانیاری قەدەغەیە. ناچار کردنی کەسێک بۆ شایەتی، دانپێنان یان سوێندخواردن رەوا نییە وەها شایەتی، دانپێنان یان سوێندخواردنێک جێگەی باوەڕ نییە. ئەوەی لەم یاسایە لابدات دەبێ سزا بدرێت.
سەرەڕای ئەمەش شایەتگەلێکی زۆر شایەتییان داوە کە ئەشکەنجە و قسەلێکێشانەوە بە شێوازی جۆراوجۆر لە دەزگای دادوەری ئێراندا هەیە. دەوترێ کە لە ساڵەکانی پاش شۆڕشی 57ەوە ئەشکەنجە، بەتایبەت ئەشکەنجەی جنسی کەسانی کەم تەمەن بۆ زەخت خستنەسەر و قسەلێکێشانەوە لە زۆربەی بەندکراوەکان بەکار هێنراوه.
راپۆرتە نێون
باشبوونی حەقیقی بار و دۆخ، بێ حاکمییەتی یاسا نایەتە دی. بۆ نموونە یاسادانەرانی ئێرانی لە چاکسازی نوێدا خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدام بوون بۆ هەندێک تاوانی ماددە بێۆشکهرەکان. بەم حاڵەوە تا کاتێک تاوانباران تا دوای دەستگیربوون مافی بوونی پارێزەریان نەبێت یان بخرێنە ژێر ئەشکنجهوە، دانپێدانانی درۆیان لێ وەربگیرێ، لە دانیشتنی شانۆیی دادگای شۆڕشدا بەشداری بکەن، پێویست نابێ گۆڕانی یاسا بێتە هۆی دابەزینی.
پڕۆسەی دادوەری عادڵانه لە ئێراندا هەم لەلایەن یاساکانەوە وهەم بە جێبەجێ نەکردنی یاساکان هەڵدەوەشێتەوە. نەبووی هێزی دادڕەسی سەربەخۆ و دادوەرانێک بە بیری سیاسی ئاراستەکراو و دانراو کە ڕێگەیان هەیە بە مەبەستی خراپ هێزی خۆیان بەکار بێنن، سنوورداربوون لە سەربەخۆیی پارێزەران،یاساگەلی هەڵاواردن دژ بە بەشێک لە حەشیمەت ، وڕوانگەی هەڵبژارن بۆ جێبەجێکردنی یاساکان؛ بوون به شێوهی کار لە هێزی دادڕەسی کۆماری ئیسلامیدا که ههمووی ئەمانە دەبێ لە ئاراستەی گەیشتن به دادڕەسی درووست وعادڵانه بگۆڕدرێن. هەندێک لەم گۆڕانکارییانە لەوانی دیکە دژوارترە. بۆ نموونە دامەزراندنی هێزی دادڕەسی سەربەخۆ، بێ سنووردارکردن لە ویستە یاساییەکانی ڕێبەری ناکرێ.
باشبوونی حەقیقی بار و دۆخ، بێ حاکمییەتی یاسا نایەتە دی. بۆ نموونە یاسادانەرانی ئێرانی لە چاکسازی نوێدا خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدام بوون بۆ هەندێک تاوانی ماددە بێۆشکهرەکان. بەم حاڵەوە تا کاتێک تاوانباران تا دوای دەستگیربوون مافی بوونی پارێزەریان نەبێت یان بخرێنە ژێر ئەشکنجهوە، دانپێدانانی درۆیان لێ وەربگیرێ، لە دانیشتنی شانۆیی دادگای شۆڕشدا بەشداری بکەن، پێویست نابێ گۆڕانی یاسا بێتە هۆی دابەزینی ژمارەی ئیعدامەکان.
بە سەرنجدان بەم خاڵانەی سەرەوە ئێمە ئەم ڕێگا چارانەی ژێرەوە پێشنیار دەکەین:
بۆ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی
چاوپێداخشانەوەی یاساکان بەم ڕوانگەوە که بوونی دادڕەسی عادڵانه و یاسایی زەمانەتکراو، و ئەمن بوون لە سزا سنووردار بکرێ ولە نموونەی تایبەتدا ئاسایش و سەربەخۆیی یەکییەتی پارێزەران لە ڕێگای.