پاش ڕێککەوتنی ناوکی ئەم دواییانە لەگەڵ ئێراندا و بەرجەوەندیی سەردەمی پاش گەمارۆی ئێران، چاوەروانییەکی لە ڕادەبەدەر دەربارەی ڕەوتی خێرای گەشە کردن لە دووهەمین ئابووریی گەورە[1] لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و باکووری ئەفریقا هاتۆتە ئاراوە. بەڵام بەم حاڵەشەوە ئەم پرسیارە دەمێنێتەوە کە ئاخۆ واقیعەکانی پێوەندیدار بە سیاسەتەکانی ئێرانەوە، پێویستیەتی بە روانگەیەکی گشتگیرتر و بیرمەندانەتر نییە؟
لە ڕاستیدا لە حاڵێکدا کە گەشەی ئابووریی لە سیستەمە سیاسییە داخراوەکاندا بابەتێکی ئاساییە، بەڵام زۆرتر گرێدراوی هۆکارگەلی تایبەت بە چەشنی: سەرچاوە سروشتییەکان و مووچەی نزمی کرێکاران.
لە بەرانبەردا گەشەی پایدار لە ئابوورییەکی جیهانیدا گرێدراوی ئەو هۆکارانەیە کە بەردەوامیی و پایداریی مسۆگەر دەکەن. لە ڕاستیدا وەدەستهێنانی تواناییەکانی هێزەکی ئابوورییەک وەک ئابووریی ئێران، بزووتنەوەیەکی مەزنتر لە چالاکیی بۆشایی سیاسیی دەخوازێت.
هەندێ لە پێش نیازەکان بەم پێشکەوتنانە بە چەشنی گەشەی گشتیی و ئاستی بەرزی ژیان، گرێدروای هۆکارگەلێکن کە لە بنەڕەتدا لەگەڵ هێزی ئیش کردنی هەرزان و سەرچاوە سروشتییەکاندا جیاوازن.
ئەم هۆکارانە بریتین لە: دەسەڵاتداریی گونجاو، دەستڕەسیی جیهانی بە ئیش و ڕاهێنان، یەکسانیی ڕەگەزیی و پێشێل نەکردنی مافی مرۆڤ وەک کاری منداڵان. ئەمانە و پێش نیازەکانی تریش پێویستییەتی ئابوورییەکی دادپەروەرانە و دابەش کردنی یەکسانی سامانن.
هەروا کە لە لایەن نووسەرەکانمانەوە خراوەتە پێش چاو، ئەزموونی ئابوورییەکانیتری جیهان، دەرخەری ئەم ڕاستییەن کە لە نەبوونی ئەم پێشنیازانەدا ئەگەری دەستڕاگەیشتن بە گەشەی ئابووریی دادەبەزێ و ئێرانیش لە دەرەوەی ئەم بازنەیە نییە.
بە مەبەستی دڵنیابوون لەوەی کە هەرکام لەم هۆکارانەی پێشکەوتنی ئابووریی لە شوێنی خۆیاندان، دەبێ خاوەن پیشەکان دەوری حکوومەت هەڵسەنگێنن، بە تایبەت دەوری دەزگای یاسادانان و دەزگای داد و دەزگای بەڕێوبەرێتی کە دەسەڵاتیان بەسەر هاوڵاتیاندا هەیە.
بەو ڕادەیەی کە حکوومەتێک دڵخوازی زۆربەی کۆمەڵگا بێ و بەرژەوەندیی کەمینەکانیش لەبەرچاو بگرێت و لایەنگریی لێوەبکات، هەر بەو ڕادەیەش گەشەکردن، بە لەبەرچاوگرتنی دادپەروەریی ئابووریش بواری دەرکەوتنی هەیە. سەرەڕای ئەوەش، کاتێ حکوومەتەکان وڵامدەر و شەفاف بن، ئیدی دابەشکردنی سامان و هەروەها دەرفەتەکان، بە شێوەی دادپەروەرانە و دوور لە خواستی کەس، دەبێتە هۆی پاراستنی هاووڵاتیان.
لە هەلومەرجی تایبەتی ئێراندا کە کەرت و ڕێکخراوە حکوومییەکان بەردەوام درێژە بە دەوری گرینگی خۆیان لە ئابووریدا دەدەن، ئەمە بۆتە هۆی دەرکەوتنی بەشی گەورەی نیوە ئەهلییەوە.
ئەوانەی کە گرێدراوی کەرتی نیوە ئەهلی، چەشنە حکوومین، خاوەنی هەلومەرجێکی تایبەتن.
لە ڕاستیدا ئەم تاکانە، لە هەمان کاتدا کە لە پشتیوانیی و دەرفەتە حکوومییەکان کەڵک وەردەگرن، لە ئازادییەکانی کەرتی ئەهلیش بەهرەمەند دەبن.
ئەم تێکەڵاویی بەرژەوەندیی و لەبەر دەستدا بوونە، دەبێتە هۆی هاتنە ئارای بەرچاو بۆ ئیش و کار. لە ڕاستیدا بە سەرنجدان بە ڕاپۆرتی ساڵانەی پێوەندیدار بە ساڵی 2016 ی بانکی جیهانی دەربارەی ئیش و کار، ئێران لە نێوان 189 وڵاتدا پلەی 118ی بووە. [2]ئەمە ڕەنگە وەکوو پارامێترێ بۆ سەرمایەدانەرە بیانییەکانی هۆگری ئابووریی ئێران کەڵکی لێ وەربگیرێ.
لە ڕاستیدا ئەگەر لەبەر پێوەندیی چاکی سیاسیی، مامەڵەی ئابووریی لەگەڵ ئێراندا پێویستە، پاش ئەوە ڕەنگە بەختی کەرتی ئەهلیی سەرەکیی بۆ وەدەستهێنانی دەرفەتی گەشەکردن دابەزێت، لە حاڵێکدا ڕەنگە گەندەڵیی گەشە بکات و لە ئاکامدا گەڕانەوەی سەرمایە ڕووبەڕووی ئەگەری کەم و کووڕی ببێتەوە. کەواتە پێویستە بۆ مامەڵەی ئابووریی، نە تەنیا لەگەڵ ئێران بەڵکوو لەگەڵ هاووڵاتیانی ئێرانیشدا هەلومەرجی پێویست تاوتوێ بکرێت، چونکە لە بواری سیاسەت و خزمەتگوزاریی گشتیدا و هەروەها سنوورداربوونی بەشداریی لە هەموو بەشەکانی ئابووری ئێراندا، بەشێوەی ناڕاستەوخۆ لە ژێر کاریگەریی کۆماری ئیسلامیدان بە تایبەت لە بەشی سەرمایەدانانی بیانیدا.
گرینگترینی ئەم پێشنیازانە بریتین لە پابەندبوونی حکوومەت بە ڕێزگرتن و پشتیوانیی لە مافی هاووڵاتیان، پابەندبوونی حکوومەت و هەموو لایەنەکانی بە لەبەرچاو گرتنی ئەو یاسا و ڕێسایانە کە بۆ پشتیوانی لە مافی مرۆڤ پێویستە و هەروەها پابەندبوون بە چاکسازیی سازندە لە بابەتی ئەگەری پێشێلبوونی مافی هاووڵاتیان.
ئەم خاڵانە تێبینیگەلی تایبەتن دەربارەی چالاکیی ئابووریی لە ئێراندا.
بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بۆتە هۆی نیگەرانیی قووڵی بەشێکی کۆمەڵگای نێودەڵەتی و ئەم بابەتەش لە گۆڕانکاریگەلێک بە چەشنی چالاکیی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی بارودۆخی مافی مرۆڤ و ناردنی ئەحمەد شەهید وەکوو ڕاپۆرتنێری مافی مرۆڤ لە ئێراندا، ڕەنگی داوەتەوە.
لە گۆشەنیگایەکیترەوە، ئەوەی کە ڕوانگەی حکوومەتێ، چەشنی کۆماری ئیسلامی، بۆ هاووڵاتیانی لە بواری بەکارهێنانی هێز و کۆنترۆڵ کردنیانەوە چلۆن بێ، دەگەڕێتەوە بۆ چەمکی « گشتگیریی». بە هەر ڕادەیەک کە حکوومەتێ لە بەرانبەر هاووڵاتیانەوە گشتگیر بێ و بێ پاوان بجووڵێتەوە، هەر بەو ڕادەیەش ئەو حکوومەتە وڵامدەر و شەفاف دەبێ و بە هەمان ڕادەش لەگەڵ هاووڵاتیانیدا هەڵسووکەوتی گونجاوی دەبێ.
لە بەرانبەریشدا بە هەر ڕادەیەک کە حکوومەتێ هەوڵی پاوانخوازیی بدات، هەر لەو ئاستەشدا وڵامدانەوە و شەفافییەتی ئەو حکوومەتە دادەبەزێت.
لە ئەنجامدا کاتێ کە لە باتی گشتگیریی، پاوان بێت، حکوومەتیش بۆ گەیشتن بە خوشگوزەرانیی گشتیی، لە لایەن چینە کاریگەرەکانی کۆمەڵگاوە پشتیوانی و لایەنگریی کەمتری لێدەکرێت.
ئەگەری جێگیربوونی بایەخە دیموکراتیکەکان و ڕێگەی گەشە کردن لە کەشێکی پاوانخوازانەدا نزمە؛ چونکە بەشگەلێ لە خەڵک بە هۆکارگەلی سیاسیی، ئایینی، ڕەگەزیی یان هۆکاریترەوە لە دەستڕاگەیشتن بە دەسەڵات و دەرەتان بێبەش دەبن. سەرەڕای ئەوەش، رەنگە پێشکەوتنی ئاسایی ئابووریی، ڕووبەڕووی ئاستەنگ بێتەوە چونکە حکوومەت تەنیا دەتوانێ لە بەشێکی کەمی سەرمایەی هێزی مرۆیی کۆمەڵگا بەهرە وەربگرێت.
پێوەندیی پێکەوە ژیانی گشتگیریی حکوومەت و شەفەفایەتی حکوومەت، لەسەر بابەتی متمانە کە بریتییە لە حکوومەت و هاووڵاتیان، پێک دێت. ئەو حکوومەتانەی کە هەمیشە خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن ئەم فەرهەنگەش بۆ هاووڵاتیانیان دەگوازنەوە، هەر بۆیە کاتێ حکوومەتێ خۆی بە بەرپرسیار نەزانێ، هاووڵاتیانیش لە ئەنجامی بەرپرسیارەتییەکانیاندا خۆ دەبوێرن و هەلومەرجی گەندەڵیی و کێشە و دوورکەوتنەوە دێتە ئاراوە. لە هەلومەرجی پاوانخوازیدا، مافی بنەڕەتیی لەبەرچاو ناگیرێت و گەشەی پایداریش ڕوونادات.
لە باری ئابوورییەوە ئێران وڵاتێک یان پتانسیلێکی گەورەیە بۆ گەشەکردنی زۆرتر. مێژووی ئەم وڵاتە ئاماژە بۆ سامانێ لە سەرچاوە سروشتیەکان بە تایبەت سەرچاوەکانی نەوت و گاز دەکات کە لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتدان. بەم حاڵەشەوە مێژووی ئەم دواییانەی، پێشاندەی لاوازیی حکوومەتە لە پێکهێنانی گەشەی پایدار و سەرنەکەوتنی لە مامەڵە کردن لەگەڵ سەرچاوە مرۆڤییەکانیدایە؛ بۆ وێنە مامەڵە لەگەڵ ئەو هاووڵاتیانەدا کە خوازیاری لە ئەستۆ گرتنی دەورێکی تەواترن بۆ هەموو لایەنەکان لە ڕێبازی گەشەکردندا. لە ئەنجامدا ئابووریی ئێران بۆتە بارمتەی نرخی نەوت و سەرچاوە سروشتییەکانیتر و بارودۆخێ هاتۆتە ئاراوە کە لەوێدا گەشەکردنی ئێران گرێدراوی توانایی حکوومەتە لە خەرج کردن بە گوێرەی سەرچاوە نەوتییەکانی. بەم حاڵەوە لە چەند ساڵی ڕابردوودا حکوومەت هەوڵێکی دوبارەی خستۆتەگەڕ بۆ پشت بەستنی زیاتر بە دەرامەتەکانی باج لە باتی دەرامەتە نەوتییەکان. ئەم هەڵوێستگرتنە ماڵییە، زۆرتر ئاکامی دابەزینی نرخی نەوتە نەک بە هۆی تێگەیشتنی لەوەی کە باج تەندروستترین ڕێگەی پێوەندیی نێوان حکوومەت و هاووڵاتیانە.
بە هەرحاڵ لەنەبوونی گشتگیریی ئابووریی و لە هەلومەرجی پاوانخاوزیدا، ئەگەر دەرامەتەکانی حکوومەت بە شێوەی دادپەروەرانە لە نێوان هاووڵاتیاندا دابەش نەکرێت یان ئەگەر هەندێ لە هاووڵاتیان لە بەشداریی ئابووریی بێبەش بکرێن، ئیدی ئەم دەرامەتی باجە ناتوانێ ببێتە هۆی گەشەی پایدار.
لە دەیەکانی ڕابردوودا، سەرەڕای خولەکانی دەرامەتە مەزنە نەوتیەکان، گەشەی سەرچاوە مرۆڤییەکان بۆ حکوومەت و بەرنامەی تەرخان کردنی بووجەکەی، لەبەرچاو نەگیراوە و ئاکامەکەی یان زۆربوونی بەرچاوی هەڵاتنی نوخبەیە کە لێرەدا هاووڵاتیان بە دوای هەلێکی باشتر لە شوێنێکیتردا ناچار دەبن وڵات بەجێ بێڵن یان بە سەرنج بە سیاسەتەکانی هەڵاواردنی حکوومەت لە بەرانبەر بەشێ لە خەڵک بە تایبەت ژنان و کەمە نەتەوەکاندا، بەشێ لە هاووڵاتیان لە بەشداریی ئابووریی بێبەش دەبن.
لە ئەنجامدا کەرتی ئەهلیی لاواز دەبێ و بووجەی حکوومەت بۆ گەشەی مرۆیی کە لە دەیەی ڕابردوودا بە شێوەی بەردەوام وەکوو بەشێ لە بەرهەمە ناڕەسەنەکانی ناوخۆ بووە بە هۆی کورتی هێنانی بووجە دادەبەزێ.
لە جیهانی ئەوڕۆکەدا بەبێ گەشەسەندنی ژێرخانێکی بەهێز لەلایەن حکوومەت یان کەرتی ئەهلیی بەرپرسیارەوە، داهاتووی ئەو وڵاتە ڕەش و تاریک دەبێ.
وڵامدەر نەبوون و شەفاف نەبوون، سەرچاوەی سەرەکیی بڵاوبوونەوەی گەندەڵییە. لە پارامێتری نێونەتەوەیی لە ساڵی 2015 [3] دا، ئیمتیازی ئێران لە 100 تەنها 27 بووە و پلەشی لە نێوان 168 وڵاتدا 130 بووە، سەرەڕای ئەمەی کە ئەم ڕاپۆرتە گەواهێکە بۆ نەبوونی شەفافییەت و وڵامدەرنەبوونی حکوومەت. ئەم سیاسەتەی حکوومەت بۆ پشت گوێ خستنی مافی بنەڕەتی گشتیی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی چەند کەسێ لە دەسەڵاتدا پرسیاری جیددی دێنێتە گۆڕێ کە پێویستیی بە لێکدانەوەی وردە لەلایەن هاووڵاتیانی بە ویژدان و نیگەرانەوە.
هەروا کە "برایان گریم" لە وتارەکەی خۆیدا دەڵێت، لێکۆڵینەوەکان پیشانیان داوە کە دژایەتی ئایینی و ئەو سنوورانەی بەسەر هاووڵاتیاندا دەسەپێندرێ لە لایەن هەر حکوومەتێکەوە ئەنجام بدرێت، دەبێتە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی زیاتر، گەندەڵیی زیاتر، داهێنانی کەمتر و دابەزینی پلەی گەشەکردن. هەر نەتەوەیەک کە لە ئاوا هەلومەرجێکدا بژی، دەرفەتەکانی گەشە و پشکووتن لە دەست دەدا، بە سەرنج بە گرنگیی فرەڕەنگیی فەرهەنگیی و دەورە مێژووییەکەی لە گەشەی کۆمەڵگاکاندا، کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان توانای بەرچاویان لە گەشەی ئابووریی ئێراندا هەیە. کەمینەکان لە ئێراندا وەکوو هاووڵاتیانیتر خاوەنی لێهاتوویی و تواناگەلێکن کە کاتێ کە لەگەڵ دەرفەتەکانی بەردەم ئێرانی ئەوڕۆدا تێکەڵ دەبن دەتوانن ببنە هۆی گەشەی هێزەکی وڵات. بێبەشبوونی کەمینەکان، کاردانەوەی وەک ناڕەزایی و لەخۆنامۆیی، بێبەش کردنی هەموو خەڵک و تەنانەت کەسانێکی کەمی خاوەن پاوان، لە خۆشگوزەرانیی گشتیی لێدەکەوێتەوە. لە حاڵێکدا کە کەمینەی هەژار دەبنە بارێکی قورس لەسەرشانی سەرچاوە ماڵییەکانی حکوومەت، ڕەنگە بەرپرسانی حکوومەتیش تووشی زەرەر و زیان بن و دژایەتیان بکرێت. لەلایەکی تریشەوە ئاستی هەژاریی و تاوان پەرە دەستێنێ، ڕادەیەکی زۆرتر لە قوتابیان ناچار دەبن دەست لە خوێندن هەڵبگرن و جێبەجێ بوونی چینەکانی خوازیاریی ئیش، ڕەنگە ببێتە هۆی پێکهاتنی ناوچەکانی هەژارنشین لە دەورووبەریی شارە گەورەکاندا.
سەرەڕای ئەمەش توانایی هاووڵاتیان بۆ دەستڕاگەیشتن بە تەندروستیی و دەرمان دادەبەزێ و لە ئاکامدا ڕەنگە دۆخی تەندروستیی باری نائاسایی بگرێت و بارێکی قورستر بخاتە سەرشانی حکوومەت.
ژنانی ئێرانی سەرەڕای ئەندامێتی لە گرووپەکانیتردا بە گشتیی توانایی بەرچاویان لە بەرەوەپش بردنی ئابوریی ئێراندا هەیە. ئەوان نیوەیەک لە کۆمەڵگای ئێران پێک دێنن و بە گوێرەی سەرژمێریی گشتیی ساڵی 2001 لە هەر سێ ژن یەکێکیان تەمەنی لە نێوان بیست و سی و چواردایە.[4]
سەرەڕای دابەزینێکی بچووک کە لەم دواییانەدا ڕوویداوە، نیوەیەک لە خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران ژنن.
سەبارەت بە ئیشی ژنان لە ساڵی 2005 دا لە هەر 10 ژنی دەرچووی زانکۆ، پێنج کەسیان دەتوانێ ببێتە خاوەنی ئیش، لە حاڵێکدا لە ساڵی 2013 دا ئەم ئاستە بۆ سێ کەس لە 10 کەس (بۆ پیاوان هەشت کەس لە 10 کەس و ئێستا حەوت کەس لە 10 کەس) دابەزیوە[5]. بە گشتیی ئاستی بەشداریی ئابووریی ژنان، لە ساڵی 2013 دا بۆ 12.5 دابەزیوە و بە وتەی پسپۆڕان ئەم دابەزینەش درێژەی هەیە.[6]
بە سەرنج بە پارامێتری کەلێنی ڕەگەزیی ساڵی 2015 لە کۆمەڵگەی جیهانیی ئابووریدا، ئێران لە نێوان 145 وڵاتی جیهاندا پلەی 141ی هەیە [7] لە ساڵی 2006 دا ئێران لە نێوان 115 وڵاتدا پلەی 108 ی هەبو، ئەم دابەزینی پلەیە، ڕاستەوخۆ پێوەندی بە سیاسەتە ڕەگەزییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە هەیە کە سەرەڕای ڕەواجی فەرهەنگی پیاوسالاریی، بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە بواری دەرکردنی بەرەبەرەی ژنان لە بوارەکانی ئیش کردن و لە هەندێ خاڵیشدا، نەهێشتنی ژنان لە ئاستە گرنگەکانی چالاکیی ئابووریدا دەجووڵێتەوە. نمونەگەلێ لەم کارانە بریتین لە ڕێکارگەلێ بە گوێرەی ڕەگەز لە ئێراندا بۆ دابەش کردن یان قەدەغەکردنی ژنانی خوازیار لە زانکۆکاندا، هەروەها پڕۆژەیاساگەلێ پێشنیارکراو بە مەبەستی زیادبوونی حەشیمەت لە ئێراندا کە بەشداریی ژنان لە بوارە گشتییەکاندا سنوردار دەکات.
ئەوڕۆکە ئێمە لە جیهانێکی پێکەوەلکاودا دەژین و بۆیە چەمکی "کۆمەڵگای نێونەتوەیی" لە ئارادایە. وەکوو هەموو کۆمەڵگاکان، ئەرکی ئەندامان لە کۆمەڵگای جیهانیدا بەشداریی لە بابەتە ئابورییەکاندایە بە مەبەستی سەرەتایی پاراستنی خۆشگوزەرانی.
مێژووی ئەم دواییانە بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا پێمان دەڵێت کە چلۆن بە شێوەی خێرا ئەنجامەکانی پێوەندیدار بە بێبەش بوون، لەخۆنامۆبوون و ناکۆکی، دەتوانێ بگاتە حاڵەتێکی تەقینەوە و بەبێ لەبەرچاوگرتنی هەلومەرج یان پلەوپایە، هەموو کەسێ تووشی خەسار بکات. ئێران لە حاڵەتی تێپەڕین لە خولێکی گۆشەگیریی و ڕووبەڕووبوونەوەدایە بۆ دووبارە چوونەوەی بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی.
لەم نێوەدا زۆربەی تاکەکان دەرفەتی زۆر بۆ گفتوگۆ، مامەڵەکردنی کارساز و هەروەها بازرگانیی و سەرمایەدانان دەبینین، بەم حاڵەوە بەڵگەکان ئاماژە بۆ نیشانە نائاساییەکانی ڕوانگەی پارێزەرانە و مەرجدار لە بەشێ لە سەرمایەدانەرانی بیانی دەکەن.
ئەم شێوەی مامەڵەکردنی کارسازە دەبێ لە ئاستی نێونەتەوەییدا درێژەی پێ بدرێ. لە ڕاستیدا بە پێشگرتن لە ڕۆچوون بۆ ناو کێشە مێژووییەکان کە ئەنجامەکەی دابەزینی قازانج و بەرهەمی سەرمایەدانانە بۆ ئەو کەسانەی کە بەرژەوەندییان لەوە دایە، دەبێ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، کۆمپانیاکان و سیاسەتوانان، هاوکاریی ئابووریی لە گەڵ ئێراندا بە گوێرەی بنەماکانی ڕێنوێنی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بازرگانیی و مافی مرۆڤدا بەرەوەپێش ببەن. ئەم ڕوانگەیە لە لایەن هەندێ کەسەوە هاتۆتە ئاراوە کە بڕوایان وایە پێشکەوتنی ڕاستەقینە و پایداری ئابووریی دەتوانێ پێشبینیی گەڕانەوەی سەرمایە بگۆڕێ بۆ ڕاستەقینە، گرێدراوی گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سیاسەتدایە.[8]
ئەم گۆڕانکارییە لە ئێراندا لە ئەستۆی سیاسەتدانەران و لە ئاستی نێونەتەوەییشدا لە ئەستۆی بازرگانان و ڕێبەرانی سیاسیدایە و هەروەهاش ڕێبەرانی فیکریی کۆمەڵگا کە میدیاکانیش دەگرێتەوە.
ئەم گۆڕانکارییانە بەو مانایە دێت کە دەبێ کۆماری ئیسلامی لە پاوان کردنی کەشی وڵات و بەشیاو زانینی خۆی بۆ سنووردارکردنی مافەکانی هاووڵاتیان ، شەرم بکات، هاووڵاتیانێ بە چەشنی ژنان، لوڕەکان و بەهاییەکان.
لە هەمان کاتدا، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێ ئەم دڵنیاییەی هەبێ کە پێوەندییە ئابوورییەکان لە کەشوهەوایەکی تەندروستدا ڕوو دەدات و بە قازانجی هەموو ئێرانیەکان دەبێ. تەنیا لەم هەلومەرجەدایە کە پێشکەوتنی پایدار و ڕاستەقینەی ئابووریی دێتە ئاراوە.
بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم ڕوانگەیە، لە خوارەوە ئاماژە بە چەند پێشنیارێک بۆ دانانی سیاسەت دەکەین؛
دەبێ کۆماری ئیسلامی ئێران پابەند و لە ژێر چاوەدێریی پەیماننامە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ بە چەشنی جاڕنامەی مافی مرۆڤ، پەیماننامەی مافی مەدەنی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووریی و مافی فەرهەنگییدا بێت. دەبێ ئێران پابەندی هەموویان بێت، چ لە یاسا ناوخۆکاندا و چ لە ڕێککەتنە دەرەکیەکاندا تا ئەمە مسۆگەری پاراستنی مافی هەموو ئێرانیەکان بێت. هەڵسەنگاندنی کاریگەر بۆ دڵنیایی لەوەی کە چوارچێوەی یاسا و سیاسەتی ئێران، چ لە چالاکییە ئابوورییە تازەکاندا چ لەو پڕۆژانەدا کە خەریکی ساز بوونن، خاوەنپشکەکان هان بدات بۆ ڕێزگرتن لە مافی ئینسانیی هەموو ئێرانییەکان.
پێکهێنانی ڕێنوێنی کاریگەر و بەرنامەی بەڕێوەبەرێتی لە ئاستی حکوومەتیدا کە بە سەر بەرپرسان و ڕەوتەکانی ئابووریدا چاودێری بکات بۆ دڵنیایی لە لەبەرچاوگرتنی ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ.
هاندانی بەڕێوەبەرە حکوومییەکان و ناحکوومییەکان بە چەشنێ کۆمپانیا بازرگانییەکان بۆ بەرەوەسەربردنی ئاستی شەفافیەت، فێربوونی مافی ئینسانیی بۆ هەموو تاکەکان بەبێ ڕەچاوکردنی نەتەوە و ئایین و ڕەگەزیان. کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ چاودێری، کەرەستەی نێودەڵەتی بە چەشنی گەمارۆکانی مەبەستدار و پێشگرتن بە توندوتیژخوازانی لە بەردەستدا بێ.
سەرمایەدانەرە بیانییەکان بە گوێرەی ڕێنوێنی " بنەماکانی ڕێنوێنی بازرگانی و مافی مرۆڤ " هەڵسووکەوت بکەن، هەروەها ناچار بە لەبەرچاوگرتنی چوارچێوەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتوەکان (پاراستن، ڕێز، چاکسازیی) بن لە مامەڵە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێراندا.
داوا لە ئەنجومەنە نێونەتەوەییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکرێت، بۆ ڕوونکردنەوەی سیاسەتگەلێ بە مەبەستی پێشگرتن لە خراپ بەکارهێنانی کۆمپانیا بازرگانییەکان لە مافی ئینسانیی.
هاوکاریی لەگەڵ ڕاپۆرتنێرانی تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئێراندا و مافی گونجاندنی مافە ئابوورییەکان لە کاری ڕاپۆرتنێران و ڕاپۆرت بە نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەهرەوەرگرتن لە بەرنامەکانی تایبەت و دەقی بەیاننامەکان.
[2] http://www.doingbusiness.org/~/media/GIAWB/Doing%20Business/Documents/Annual-Reports/English/DB16-Full-Report.pdf