پێشەکی

پی دی اف دانلوود کنید
همچنین در دسترس: English فارسی آذری

ڕۆڵی ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی، بەرپرسیاریەتی و شێوازەکانی ئەو، تایبەتمەندیی گرینگی ئەو گفتوگۆیانە بووە کە لە چوارچێوەی پشکنینی یاسای مرۆڤی ئێراندا (IHRR) لە کاتی دامەزراندنی ئەودا لە ساڵی 2010 باس کراوە. سەرەڕای ئەوە، ئەمە هەوەڵین نوسخەیە کە بابەتی سەرەکی ئەو ڕێکخراوە نێونەتەوەییە. بڕیاردان بۆ تەرکیزکردنی ئەم نوسخەیە لە IHRR (پشکنینی مافی مرۆڤی ئێران) لەسەر ڕیکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کاتێک جێبەجێ دەکرێت کە ئێران بەڕووی ڕەخنەی فراوان دەبێتەوە بە هۆی جێبەجێ نەکردنی بەرپرسیاریەتییەکانی لە ماوەی دوایین خولی پێداچوونەوەدا بۆ جاری دووەم لەگەڵ پێداچوونەوەی خولی جیهانی (UPR).[1] زید راد الحسین، دەسەڵاتپێدراوی باڵای نوێی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ، چەند حەفتە لەمەوبەر، ئەرکی خۆی گرتە ئەستۆ. الحسین ئەردەنی هەوەڵین موسەڵمانێکە کە ئەم پۆستەی بەدەست هێناوە و ئەم بابەتە، لە تەنیشت ئەزموونی ئەو لە چالاکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناویندا، دەتوانێت ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت لە پەرەپێدانی پەیوەندی ئەو لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران، یانی تەنیا حکومەتی ئایینی شیعە لە جیهاندا.[2]

ئامانجی بڵاوکردنەوەی ئەم نوسخەیە، پشکنینی کەلێنێکە کە ڕاستییەکان لە ئاستی جەماوەری خەڵک لە ئێراندا دەخاتە ژێر کاریگەری و پشکنینی کەناڵەکانە بۆ دۆزینەوەی دادپەروەری و مافەکان لە ڕێگەی دەم و دەزگای ڕێکخراوەی نەتەوەیی. نووسەرانی ئەم نوسخەی IHRRە، بە شێوازی جیاواز، ڕەهەندەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پرسی مافی مرۆڤ لە ئێرانداهەڵدەسەنگێنن،هەندێک بەشێوەی ڕاستەوخۆهەڵسەنگاندنی بەشداری ئێران دەکەن لە ڕێکخراوە و ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی(کۆنڤێنشنی) ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. نووسەرانی تر بۆ لێکدانەوە و تاوتوێکردنەکانیان، ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەکوو پاڵپشتێک بەکاردێنن، وەکوو حوسێن ڕەسام کە بۆ تاقیکردنەوەی کرداری مافی مرۆڤ لە ئێران و سیستەمی ئاکاری سەرچاوە و ژێدەر، جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ وەکوو چوارچێوەیەک بەکاردێنێت بۆ هەڵسەنگاندن. هەمووان، ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجومەنێکی سەرەکی دەزانن بۆ مشتومڕکردن دەربارەی مافی مرۆڤ لە ئێراندا.

پاش دروستبوونی کۆماری ئیسلامی، نزیکەی 36 ساڵ لەمەوبەر، ئێران بڕیاری دا پابەند بمێنێتەوە بە زۆربەی ئەو ڕێکەوتننامەنە[3] که لە پێشوودا ڕژێمی شا واژۆی کردبوون. بۆ نموونە پەیمانی نێونەتەوەیی لە پێناو یاسای مەدەنی و سیاسی و ڕێکەوتننامەی نێونەتەوەیی دەربارەی سڕینەوە و لابردنی هەموو جۆرەکانی جیاوزی ڕەگەزایەتی و هەروەها پەسەندکردنی بابەتی نوێتر لەوانە ڕێکەوتننامە دەربارەی مافی منداڵ. لەگەڵ ئەوەشدا، لە کاتی شۆڕشی ساڵی 1979وە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران داوای ئەوەی کردووە کە (بە شێوەیەکی یەک لایەنە) ئەم ئاگادارکردنەوەیەی زیاد کردووە کە جێبەجێکردنی ئەم پەیمانانە لە ئێراندا پشت دەبەستێت بە لێکدانەوەی ڕژێم لە یاسای شەریعەت. ڕێکەوتننامەکانی تر لەوانە لابردنی جۆرەکانی جیاوازی دژ بە ژنان کە ستراتیجی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە یاسای مرۆڤی بە توندی دەخستە کێشە و ململانەوە و لە کاتی یان پاش شۆڕش جێبەجێ کران، لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە واژۆ نەکران[4]. هەروەکوو مامۆستا عەلی ئەنساری لە وتارەکەی خۆیدا ئاماژەی پێکرد، حکومەتی ئێران هەندێجار هەوڵ دەدات هەموو بەسەرهاتە نێونەتەوەییەکان دەربارەی مافی مرۆڤدا وەکوو داسەپاندنێکی کلتووری ڕۆژئاوا بخاتە بەر کێشە و ململانی و حکومەتە ڕۆژئاواییەکان بە پێشکەشکردنی پاساو، تاوانبار دەکات بە ناکۆکی و یان دژایەتی. هەروەکوو ئەنساری دەڵێت، وەها بەرسەرهاتێک، ڕۆڵی گرینگی خودی ئێران دەخاتە پشت گوێ لە پەرەپێدانی جیهانی مافی مرۆڤ، لە کۆرشی مەزنەوە بگرە تاکوو شۆڕشی ڕژێمی پاشایەتی دەستووری و دەسەڵاتی ئەو لە ڕەشنووسی کۆمیسیۆن بۆ جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ لە ساڵی 1948دا.

ئێران شێوازێکی "هەڵبژاردەیی" سەبارەت بە بەشداریکردنی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدات، یانی بەشداریکردن کاتێک ئەنجام دەدرێت کە حکومەت هەست دەکات دتوانێت مشتو مڕەکان بۆ لای ئامانجی سیاسەتی دەرەکی خۆی ڕابکێشێت، وەکوو دەرفەتی بەدەستەوەگرتنی بابەتەکان لە کۆمەڵگای گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان یان دەسەڵات و کارتێکردن لە باس و مشتومڕەکاندا. بەکارهێنانی کۆنفڕانسی جیهانی یۆنیسکۆ [UNESCO] دژ بە ڕەگەزپەرەستی بۆ بەرەپێشەوەبردنی دژایەتی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل[5]، و لە هەمان کاتدا ڕەتکردنەوەی ئەو هەوڵانە کە بێتە هۆی زیاتر پشکنینی هەوڵەکانی خۆیان نموونەی ئەم بابەتەن. ئێران دژایەتی ئایدئۆلۆجیکی خۆی سەبارەت بە خۆتێوەردانی داواکاری ڕۆژئاوا دەردەبڕێت و دڵێت کە قوربانی کراوە، لە کاتێکدا کە زۆرجار بەرگری کردووە لە ئامادەبوونی ڕاپۆرتدەرانی بابەتی ڕێکخراوەی تەتەوەکان بۆ وڵاتەکەی دەربارەی بابەت کێشمەکێشهێنەر وەکوو ئەشکەنجە و ئایین و یان ئامادەبوونی ڕاپۆرتدەرای داندراوی تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئیراندا، کە ئێستاکە دکتۆر ئەحمەد شەهید، سیاسەتمەداری پیشووی ماڵدیڤە. هەروەکوو دەن ویتلی لە وتارەکەی خۆیدا ئاماژەی پێدەکات، یەکێک لە چەند بابەتی نایاب لەم بوارەدا، ڕێگە و ئیزنی کەوتنە بەردەستی ڕاپۆرتدەری تایبەتی نیشتەجێکردنی گونجاو بوو پاش بوومەلەرزەی بەم، کە لە دوایین سەردان لە شەش سەردانی جێبەجێکراودا لە ماوەی سەرۆک کۆماری خاتەمیدا بوو[6]. لەگەڵ ئەوەشدا ئێران، پێش سەردانی نهێنی دەسەڵاتداری باڵا، توانایی جێبەجێکردنی ئەرکێکی سەرەکی لە ئاستی ئیشکرندا لە لایەن نووسینگەی OHCHR ەوە لە وڵاتدا ڕەخساند. هەڵبەت ئەم سەردانە هێستاش ڕووی نەداوە. بەشی ڕەها شادان لەم پێداچوونەوەیەدا، تۆمارکردنی ڕۆڵی ڕاپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئێرانە کە پیشاندەری ئەو لەمپەڕانەیە کە کەسانی بەر لە دکتۆر شەهیدیش بەرەوڕووی ئەوان بوونەتەوە. لە تەنیشت ئەودا شیکردنەوە و تاوتوێکردنی شێوازێک پێشان دەدات کە لەودا دەکرێ بە سیاستەی جوگرافیایی بەرگری بکرێت لە بەسەرهاتی مافی مرۆڤ.

هەروەکوو Tori Egherman ڕوونی دەکاتەوە، جگە لە ڕازی نەبوونی ئێران بە بڕیاری ڕاپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤ، ئاستێکی ڕوو لە گەشە لە کارلێکردن لە نێوان کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و نووسینگەی دکتۆر شەهید، بەتایبەت لەناو ئێرانییە پەرش و بڵاوەکان لە جیهاندا هەیە. هەروەکوو لە وتاری Pardis Shafafi دا ڕوون کراوە، کە لەودا باس لە ڕەوت و دۆزراوەکانی دادگەی ئێران دەکات، پاڵپشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەتایبەت لە ڕێگەی ئەنجومەنی ئاسایشەوە، بە مەبەستی کەوتنە بەردەستی ئێرانییەکان بە بەڵگە یاساییەکانی نێونەتەوەیی وەکوو دادگەی تاوانی نێونەتەوەیی پێویست دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، بە ئامادەبوونی سێ ئەندام لە پێنج ئەندامی بەردەوام (ئەمریکا، ڕوسیا و چین) کە یاسای ڕۆمیان واژۆ یان پەسەند نەکردووە، زۆر دوورە کە ئەنجومەنی ئاسایش وڵاتێک کە ئەندام نییە ڕەوانەی ئەنجومەنی یاسای نێونەتەوەیی [ICC] و بەڵگەی هاوشێوە بکات.

کارلێکردنی چالاکی ئێران لە ناوەندەکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان تیشکۆ دەخاتە سەر بواری بەدیهێنانی یەکگرتوویی لەگەڵ ناڕازیانی تری زاڵی ڕۆژئاوا لەناو ئەو وڵاتانەی کە خەریکن گەشە دەستێنن. بەتایبەت لە کاتی ئەحمەدی نەژاددا، ئێران بەتەمای هاولایەنکردنی خۆی بوو لەگەڵ ئەو حکومەتە چەپە توندڕەوانە کە لە ئەمریکای باکوور خەریکن سەرهەڵدەدەن، بەتایبەت حکومەتی ڤەنۆزێللا لە کاتی سەرۆک کۆماری هۆگۆ چاوز و هەروەها حکومەتە ئەفریقییەکان و ئاسیا، پاڵپشتیکردن لە بەرگریکردن لە گوشار و زەختی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە "کاروباری ناوخۆیی"دا ئیران، نەتەنیا لە لایەن هاوبەشە زۆردارەکانی ئێرانەوە بەڵکوو لە لایەن هەندێک لە دیموکراسییە نوێیەکانەوە جێبەجێ کرا کە پێشینەی خۆتێوەردانی داگیرکەرانیان هەیە و لە بەرانبەر شەلاتی ڕۆژئاوادا شەڕ دەکەن. هەروەکوو لە یاداشتەکانی وتاری ئەنساریدا ڕوونکراوەتەوە، وەها یەکگرتنێک نەتەنیا لە ڕووی سروشتییەوە حاڵەتی داکۆکیان نییە بەڵکوو گونجاوە لەگەڵ ستراتیجی ئایدئۆلۆجیکی حکومەتی ئێران وەکوو "ڕژێمێکی شۆڕشی"، کە نەتەنیا بوو بە هۆی سەرەونخوونی حکومەتی شا کە ڕۆژئاوا پاڵپشتی لێدەکرد لە ساڵی 1979دا بەڵکوو کاریگەری و دەسەڵاتی ئەمریکا و ئەرووپا لە شوێنێکی تر لە پێکهاتەی نێونەتەوەیدا خسترا بەر کێشە و ململانێ. وتاری ئیلاهە ئەمانی ڕێگەیەک پشتڕاست دەکاتەوە کە لە ڕێگەی ئەوەوە ئێران وەکوو یەکێک لە 45 وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوە نەتەوە یەگرتووەکانی خاون پێگە لە کۆمیسیۆندا، ئامانجێکی هاوبەش لەگەڵ حکومەتەکانی تری پارێزگار دەدۆزێتەوە بۆئەوەی ئەدەبیاتێک کە دەربارەی بارودۆخی ژناندا بەکاردەهێندرێت، بخاتە ژێر کاریگەری. ئەو هەروەها ئاماژە دەکات بە بەشداریکردنی ئێران لە تەنیشت وڵاتە سەرکوتکەرەکانی تر لە کۆمیتەی ڕێکخراوە ناحکومییەکاندا.

بەپێی ئەوەکە ژمارەیەک لە ڕێگەکانی هاوکاری نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێران لە ڕێگەی ئاوێتەیەک لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەککگرتووەکان و ئابلووقەکانی تری نێودەوڵەتی و لە ڕێگەی بڕیاری سیاسی حکومەتی ئیران بەستراوە، جێگەی داخە کە نووسەران لەم بڵاوکراوەیەدا (و نوسخەکانی تری ڕابڕدووی IHRR) ناچار بوون سرنجەکان ڕاکێشن بەرەو کاریگەری نەرێنی هەندێک لە پلانەکان کە دەکرێن بەردەوام بن. وتاری Taimoor Aliassi دەڵی کە یارمەتییە داراییەکان پشتگیری دەکرێن بۆ پلانی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ مادە بێهۆشکەرەکان کە لەلایەن نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری مادەبێهۆشکەرەکان و تاوانەکان. ئەو بەڵگە دێنێتەوە کە یارمەتییە داراییەکان نەتەنیا لەوانەیە لەلایەن پێکهاتەی ناڕوونی حکومەت لە ئاراستەی بەکارهێنانەکانی تر لار بێتەوە بەڵکوو لەوانەیە ئاسانکاری بکات بۆ بەکارهێنانی لەزیادبوونی سزای لەسێدارەدان، دادگایی کردنی نهێنی و تەنانەت لەسێدارەدان لە دەرەوەی پڕۆسەی دادوەری، بە کاریگەری دیاریکراو لەسەر کورد و کەمینەکانی تری کۆمەڵگا کە لە ناووچەکانی سەرسەرووردا دەژین و نیشتەجێن.

پێکهێنانی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ[7]،کە ڕێکخراوەیەکە بۆ چاودێری لەسەر گوێڕایەڵی وڵاتانی ئەندام لە ستانداردەکانی مافی مرۆڤ، ڕەخنەیەکی بەرچاوی وەرگرتووە لە چالاکوانانی مافی مرۆڤی ڕۆژئاوا[8]. رێک وەک ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرووەکان (UN)، هەڵبژاردنی ئەندامیەتی لە ئەنجومەنی گشتی لەسەر بنەمای هەرێمییە و لە ئێستادا زنجیرەیەکی فراوان لە حکوومەتەکان دەگرێتەوە کە باشترین کرداریان لە مافی مرۆڤدا نییە، بۆ نموونە عەرەبستانی سعودی، چین، ڕووسیا، جەزاییر و کەناری عاج (پەراوی دەرانفیل) و کازاکستان. هەربۆیە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ بە پێی سنووردارکردنی خۆتێوەردانی کێشەکانی تایبەت بە "سەروەری حکومەت"، لە نێوان هەردوو وڵاتی دیمۆکراتی و تاکڕەودا، ئەمانە دەگرێتەوە، لە کاتێکدا دەکرێ گفتوگۆکان بە لاڕێ بکێشرین بە یاریکردنی سیاسی و بەربەرەکانی ناوچەیی و جیهانی.

سەرەڕای کێشە باسکراوەکان لە سەرەوە، پێداچوونەوەی گشتی خولی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ [UPR] میکانیسمێکی فەرمی گرنگ دەخەنەبەر دەستی نەتەنیا ئەندامانی HRC، بەڵکوو هەموو وڵاتاندا تا بە ووردی پسکنینی گوێڕایەڵی وڵاتەکان بکەن لە بەیاننامەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاگەیاندنی گشتی مافی مرۆڤ، ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتیانەی (کۆنڤێنشن) کە وڵاتەکە ئەندامێتی و یاساکانی تری نێودەوڵەتی کارپێکراو. کۆمەڵگای مەدەنی جیهانی دەتوانێت بەشیوەی نووسراوە پێشنیار پێشکەش بکات و لە گفتوگۆکانی سەرەتاییدا ئامادە بێت بەڵام خۆ پێداچوونەوە، لەلایەن وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەنجام دەدرێت، وتاری حسن نایب هاشم بەڵگە دێنیتەوە کە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کردەوەدا پەرەی گرتووە و بە تەشەنەردنی ڕێکخراوە ناحکومیەکان، کردەوەی بەرەو باشی چووە. بەم جۆرە، لە ئێستادا توانای بۆچوونێکی بێ لایەنە و کەمتر سیاسی هەیە لە ئاست پرسی بەرەوڕوودا.

UPRی (پێداچوونەوەی خولی جیهانی) سەرەتایی ئێران، هەڵسەنگاندنی دۆسیەی مافی مرۆڤی ئێرانی کرد لە مانگی شوبات (فێبریڤەری) 2010دا[9]. لەم ماوەی ئەم پڕۆسەیەدا، لە نێوان 188 پێشنیازی باسکراو لە UPRدا، ئێران لەسەرەتادا 123 پێشنیاز و دواتر تا ڕادەیەک 3 پێشنیازی تری پەسەند کرد[10]. یەکیک لە پێسنیارەکانی قەبووڵکراو ئەمانە دەگرێتەوە: پێشنیاری باسکراو لەلایەن وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی تر بۆ "مۆڵەت پیدان بە سەردانی OHCHR و ڕاپۆرتدەران و پسپۆرانی تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بۆ ئامادەبوون لە ئێراندا داوایان کردووە" (29- هەروەها سەردانی 24-30 بکە). ئەم پابەندبوونێکی ڕوون و ئاشکرا بوو کە سەرەڕای بوونی بانگهێشتێکی هەمیشەیی و پێنج داواکاری دیار لە لایەن ڕاپۆرتدەرانی تایبەتی بابەتی و هەروەها دکتۆر شەهید، تا ئێستا نەهاتۆتە دی و جێبەجی نەکراوە[11].

شاندی ئێرانی لە ساڵی 2010دا دەرفەتی UPRی (پێداچوونەوەی خولی جیهانی) بەکارهێنا تا باس لە تێڕوانینەکانی بکات کە بەپێی ئەو "دۆخی مافی مرۆڤی ئێران بەبەردەوامی لەلایەن هەندێ وڵاتی ڕۆژئاوا بەکارهێناوە بۆ فشاری سیاسی و بەرەوپێشەوەبردنی هاندەرەکانی سیاسی دواڕۆژیان". ئێران 46 پێشنیازی ڕەت کردۆتەوە بۆ نموونە بۆ واژۆ و پەسەندکردنی ڕێکەوتننامەکانی نێودەوڵەتی لابردنی هەموو شێوەکانی جیاکاری دژی ژنان (CEDAW)، داواکاری بۆ دەرکردنی مۆڵەت بۆ ڕاپۆرتدەری تایبەت بە ئەشکەنجە، و هەروەها هەندێ لە ڕاسپارەکانی ڕەت کردۆتەوە کە بەتایبەتی، ئەوانەی پەیوەندیان هەبوو بە باسکردنی ململانە لەگەڵ لايەنى کردەوەی مافی مرۆف لەئێراندا[12]. لە سیپتەمبەری (ئەيلول)ی 2014دا، ماڵپەڕی هەڵمەتی UPRIran.org بەڵگە دێنێتەوە کە لە 126 پێشنیازی UPR لە ساڵی 2010 کە ئێران بە تەواوی پەسەندی کردبوو یان تەنیا بەشێک لەوانی پەسەند کردبوو تەنیا پێنج دانەیان بە تەواوی جێبەجێ کرا. 30 پێشنیاز تا ڕادەیەک جێبەجێکران، 81 دانە، جێبەجێ نەکران و 10 حاڵەتی تریش بۆ بڕیاردان پێویستی بە زانیاری زیاتر بوو کە لەبەردەستدا نەبوو[13]. وا دەردەکەوێت کە ئێران زیاتر دەتوانێت پرسەکانی دەوروبەری مافی ئابووری و کۆمەڵایەتی و مرۆڤی چارەسەر بکات تا بابەتەکانی مافی مەدەنی و سیاسی کە بە ئەگەری زۆر لە دەرەوەی بۆچوونی ئایدۆلۆژیکی ڕژێمێکە، کە ئیسلامییە بەڵام لە بنەمای یەکسانی خوازە و گرنگی زیاتر دەدات بە پاراستن و هێشتنەوەی هێزی سیاسی خۆی. بۆ لێرەدا هیچ میکانیسمێک نییە بۆ جێبەجێکردنی پێشنیازکانی UPR کە لە ساڵی 2010دا ئیران پەسەندی کرد یان بۆ ناچارکردنی ئێران بۆ گۆڕینی بۆچوونی خۆی لەسەر ئەوانەی ڕەتی کردۆتەوە.

ئێران قەرارە ڕۆژی هەینی 31ی ئۆکتۆبەری 2014، UPRی (پێداچوونەوەی خولی جیهانی) خۆی پەسەند بکات و ئەمە بەم مانای هەلێکە بۆ هەڵسەنگاندنی پێشکەوتن لەو بوارانەی کە ئێران لە ساڵی 2010دا بە ئەرکی خۆی انیوە بۆ جێبەجێکردنیان، و هەڵسەنگاندنی ئەوە کە تا چ ڕادەیەک سەرۆک کۆمار ڕۆحانی دەبێتە هۆی گۆڕان لە بۆچوونەکانی ئێران لە ئاست پڕۆسەکانی ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی[14]. لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا وڵاتانی ئەندام ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ، چەندین ڕاستی و پێشنیازیان وەرگرتووە لە لایان پسپۆرانی گۆمەڵگای مەدەنی و مافی مرۆڤی ئێران لە ئاراستەی ئامادەیی بۆ UPRی (پێداچوونەوەی خولی جیهانی) لە داهاتوودا. زۆربەی نیگەرانییەکان هەر بەم جۆرە کە لەم نوسخە و نوسخەکانی پێشووی IHRRدا باسکراوە لە دەوروبەری خراپتربوونی پێشینەی مافی مرۆڤ لە ئێران و پایبەندنەبوون بە پێشنیازکانەوە دەسووڕیتەوە کە ئێران لە UPRی (پێداچوونەوەی خولی جیهانی) لە ساڵی 2010دا قەبووڵی کرد. لە نیوان ئەم نیگەرانیانەدا سەرەکیترینیان ئەمانە دەگرێتەوە: ڕێژەی لەزیادبوونی لەسێدارەدانەکان، چەوساندنەوەی کەمایەتیە ئاینییەکان، نەبوونی ئازادی دەستپێڕاگەیشتن بە زانیاریەکان و ئازادی ڕادەربڕین. نیدەرانییەکان لە لایەن چالاکوانانی مافی مرۆڤ باس کراوە لەسەر ئەوە کە تیشکۆی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و سەرکردایەتی ئێران لەسەر دانیشتنەکانە بۆ چارەسەری کیشەکانی ئەتۆمی ئێران، تیشکۆی کارکردن لەسەر مافی مرۆڤ لابردووە[15]. ئەم نیگەرانییە هەیە کە هاوکاری هەنووکە، و یان بە واتایەکی تر هاوکاریە ڕوالەتییەکانی ئێستا سەبارەت بە پرسە ئەتۆمییەکان لەوانەیە لە ئاراستەی داپۆشینی نەبوونی دانوستانەکان لە بواری پرسەکانی تر وەک مافی مرۆڤ بەکاربهێنرێت، هەر چەند هەندێ لە چالاکوانان بۆ نموونە هەڵمەتی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە ئێران هوشداری دەدەن لە ئاست بەکارهێنانی نەبوونی پێشکەوتنی پرسی مافی مرۆڤ بۆ بەرگری لە دانیشتنەکانی ئەتۆمی[16].

سەرەڕای هەمووی ئەم عەیبانە سیستەمی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لێرە و لەلایەن نووسەرانەوە ئاماژەی پێکرا، ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنیا دامەزراوەی نێودەوڵەتییە کە توانای کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لە پرسەکانی مافی مرۆڤ کە بەشداری حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەهێڵێتەوە، گەرچی ئەم بەشداربوونە ناویستانەیە. هەر بۆیە میکانیسمێکی گرنگ دەخاتە بەردەستی کۆمەڵگای مەدەنی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، بۆ ئێرانەیاکانی بڵاوبوو، ئەگەر بکرێت لە ناوخۆی ئێراندا، تا حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پابەند بکات کە وەڵامدەرەوەی بەرپرسیاریەتیەکانی نێودەولەتی و بەرپرسیاریەتیەلانی یاسای ناوخۆیی خۆی بێت. ئەم دامەزراوە هەروەها میکانیزمەکانی فەرمی بەمەبەستی گفتوگۆکانی سیاسی تایبەت بە حکومەتەکان و کۆمەلگای مەدەنی پێشکەش دەکات. لە هەوڵدان بۆ ناچارکردنی ئێران بۆ واژۆ و پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی تەواوکەری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پرۆتۆکۆلەکانی زیادەی ئارەزوومەندانە و یان سەبارەت بە بڕیاردان لەسەر ستانداردەکانی تازە بەدیهاتووی مافی مرۆڤ لەو ناوچانەی کە کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا بەرپرسیاریەتیان ناگرێتە ئەستۆ، ئەم میکانیسمە پێشکەش دەکرێن. جگە لەمە، ئەم نوسخە لە هەڵسەنگاندنی مافی مرۆڤ لە ئێران پێشان دەدات کە ئێرانییەکان ئەم درفەتەیان هەیە کە بە پێشکەشکردنی وتارەکانی خۆیان لە ڕێگەی جێبەجێکردن لە ئاستی جەماوەری خەڵکی ئێراندا، پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی خۆیان وەک پەرەپێدەرێکی کارتێکەر بۆ پەرەسەندنی بەڵگەکانی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ببینن. ئەم تێڕاونیەن وەک ئامرازێکی گۆڕینی کەلتوور، کار دەکات و لەوانەیە پڕمتمانەترین بنیاتنانی پڕۆسەیەکی بەردەوام بێت بۆ باشترکردنی مافی مرۆڤ بۆ هەموو ئێرانیەکان دوور لە بنەڕەت و پێشینەکانیان.

بە پێی بەڵگە ئاماژە پێکراوەکان لە لایەن نووسەرانی ئەم پێداچوونەوەیە و بابەتەکانی سەرەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوانەی خوارەوە ڕەچاو بگرێت:

  • بەجێهێنانی بەرپرسیاریەتییەکانی خۆ لەژێر چاودێری بڵاوکراوە، پەیمان و ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە وەکوو وڵاتێک، ئەندامێک لەوانە.

  • ئیزنی ئامادەبوون لە شانۆدا بە ڕاپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەیی لە ئێران و ئیزنی سەفەر بە نوێنەرانی تری تایبەتی ڕێکخراوەی وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ ئامادەبوون لە ئێران، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ڕێژەی پەیڕەوی کردنی وڵات لە بەرپرسیاریەتی و یاسا نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ بە پێی بانگهێشتنامەی هەمیشەیی ئێران لە میکانیسمەکانی OHCHR و ئەو بەڵینیانە کە کۆماری ئیسلامی لە UPRی (پێداچوونەوەی خولی جیهانی) ساڵی 2010 دا پابەند بوو بە ئەوان.

  • کۆتایی پێهێنان بە هەوڵەکانی خۆی بۆ زیادکردنی یەک لایەنەی هەڕەشەی "پەیڕەویکردن لە یاسای شەریعەت" بە ڕێکەوتنامەی ڕێکخراوەی وڵاتە یەکگرتووەکان کە وەکوو وڵاتێک ئەندامی ئەوانە.

گرووپی کۆمەڵگای سیڤیل کە ئیش دەکەن لەسەر کێشەکانی ئێران، دەتوانن سەرنج بدەنە کەیسەکانی خوارەوە:

  • ئیش لەگەڵ وڵاتانی تازە پەرەسەندوو بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی گونجاو کە لە ڕێگەی ئەوەوە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پابەند بکات بەبێ تێوەگلان لە شەڕی جوگرافیایی سیاسی یان ئایدئۆلۆجیک نێوان ئێران و دەسەڵاتدارە ڕۆژئاواییەکان، بە هۆی پەیڕەویکردن لە بەرپرسیاریەتییەکانی خۆی لەژێر چاودێری بڵاوکراوە و ڕێکەوتنامە نێودەوڵەتییەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وڵامدەرەوە بێت.

  • پشکنینی زیاتری بنەمای مێژوویی وتووێژی ناوخۆیی مافی مرۆڤ لە ئێران بە مەبەستی زیادبوونی کەوتنە بەردەست بە ڕاهێنانی مافی مرۆڤ و زیادکردنی تێگەیشتنی پێکهاتەیەک کە سەرچاوەیان نەگرتووە لە بیری گەشبینانەی ئەورووپا.

  • باشترکردنی ڕاهێنان و مەشقی بەردەست بۆ ئێرانییەکان دەربارەی چەمکی جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ و ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتی کە ئێران لە پێشوودا پابەند بووە بە ئەوان.

  • زیادکردنی زانیاری لە هەوڵی بەڵگەکانی دادگەی ئێران و پلانەکانی تر بۆ باشترکردنی ڕاهێنان و مەشق و ئاشانایەتی لەگەڵ خراپ بەکارهینانی مێژوویی مافی مرۆڤ.

  • هاریکاری زیاتر لەگەڵ گرووپەکانی تر بۆ تەرکیزکردن لەسەر ئەو بوارانەی ڕێکەوتنیان لەسەر هەیە، بۆ بەشداریکردنی کاریگەر لە ڕێکخراوە نەتەوەییەکان و پڕۆسەکانی تری نێودەوڵەتی.

ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەتوانن:

  • پشکنینی دوبارەی شێوازیک بکەن کە لە ڕێگەی ئەوەوە نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی مادە هۆشبەر و تاوانەکان (UNODC) یارمەتی و پڕۆژە داراییەکان پێشکەشی دەکەن بۆئەوەی دڵنیا بن هەوڵەکان بۆ بەرەنگاریکردن لەگەڵ قاچاخی مادە هۆشبەرەکان و بەکارهێنانی ئەو لە ئێراندا بە شێوازێکی ڕوون و کاریگەر ئەنجام دەدرێت و نابێتە هۆی هەڵسانی لایەنگری کوێرانە دژ بە کۆمەڵگای کەمینە یان بەکارهێنانی هەتابێ زیاتری سزای لەسێدارەدان.

  • لە ماوەی UPRی (پێداچوونەوەی خولی جیهانی) ئێران لە ساڵی 2014دا، پێشنیاری تایبەت و بەرچاو پێشکەش بکەن.

  • بەبێ هیچ مەرج و گومانێک، لێپێچینەوەی کێشەی ئەوانە بکەن کە پێداویستیان بە بڕیار و پسپۆڕان هەیە بۆ سەردانی ئێران.



[1] زانیاریەکانی UPR، UPR چییە؟، http://www.upr-info.org/en/upr-process/what-is-it

[3] نووسینگەی دەسەڵاتی باڵای ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی مافی مرۆڤ، بەڵگەی سەرەکی مافی مرۆڤ و دەزگای چاودێر، http://www.ohchr.org/EN/ProfessionalInterest/Pages/CoreInstruments.aspx

[4] دەربارەی CEDAW (لابردنی جیاوازی دژ بە ژنان)، 7 وڵاتی بێلایەن بۆ ئەم ڕێکەوتنامەیە هەیە: ئێران، پالائۆ، سۆمالی، سودانی باشوور، سودان، تۆنگا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریک

[5] ئەم بابەتە جێی سەرنجی زۆر بوو کە لە کۆنفڕانسی ساڵی 2009 (‘Durban II’) دا سەرۆک کۆمار مەحموود ئەحمەدی نەژاد، تەنیا سەرۆکی وڵات کە بەشداری کرد، دوانگەی بەکارهێنا وەکوو سەکۆیەک بۆ ڕەخنەگرتن لە ئیسرائیڵ.

[6] ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕیکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، وولات و سەردانەکانی تری جیبەجێکراو لەلایەن خاوەنانی بیاری پڕۆسە تایبەتەکانی تایبەت لە ساڵی 1998 فیبریڤەرتا مارس (ئازار)ی [F-M]، لە مانگی سێبتەمبەری ساڵی 2014، http://www.ohchr.org/EN/HRBodies/SP/Pages/CountryvisitsF-M.aspx. ئەمە پێشان دەدات کە لە نێوان ساڵەکانی 2002 تا 2005 ئێرانە به ڕاپۆرتەری تایبەت [SR] سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین، سەبارەت بە مافی مرۆڤی ئەفغانستان، بە دەستەی کارکردن سەبارەت بە دەستبەسەرکردنەکانی سەرەڕۆیانە،، به ڕاپۆرتەری تایبەت سەبارەت بە مافی مرۆڤ کۆجبەران، به ڕاپۆرتەری تایبەت سەبارەت بە توندوتیژی دژ بە ژنان و به ڕاپۆرتەری تایبەت سەبارەت بە نیشتەجیبوونی گونجاو، ئیزی ئادەبوونی دا بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرت.

[7] OHCHR UN ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ- ئەندامیتی هەنووکە، http://www.ohchr.org/EN/HRBodies/HRC/Pages/CurrentMembers.aspx

[8] هەواڵی بی بی سی، نیگەرانییەکان دەربارەی ئەندامانی نوێی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، نۆڤەمبەری ساڵی 2013، http://www.bbc.co.uk/news/world-24922058

[9] ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاپۆرتی دەستەی کارکردن دربارەی پێداچوونەوەی خولی جیهانی، مارس (ئازار)ی 2010 (تایبەت بە دانیشتنی پشکنین لە فیبریڤەری 2010- باسکراو لە 1)، http://www.ohchr.org/EN/HRBodies/UPR/Pages/IRSession7.aspx

[10] چەندین نموونە لە ڕاسپاردەکانی پەسەندکراو لەلایەن ئێرانەوە ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

'4. دڵنیایی لە جێبەجیبوونی تەواوی بەرپرسیاریەتیەکانی نێودەوڵەتی و دەستەبەری دەستووری وڵات، بۆ نموونە سەبارەت بە قەدەغەکردنی ئەشکەنجە (ئۆتریش (نەمسا))؛

8. هەڵسەنگاندنی دوبارەی لەخۆگرتنی "هەڵگەڕانەوە لە ئایین"، "جادوگەری" و "لەدین دەرچوون" وەک تاوانی گەورە لە یاسای نوێکراوەی تاوانەکان (نیوزیلاند)؛

33. هەنگاونان بۆ دەستەبەرکردنی یەکسانی ژنان لە یاسادا (چیلی)؛

41. هەنگاو بنی بۆ دڵنیایی لەوە کە ئەشکەنجە یان ڕەفتارەکانی تری دڕندانە، نا مرۆڤانە یان سادان ڕوو نادات (هۆڵەندا)؛

58. مسۆگەرکردن بۆ سەدتپێگەیشتنی ئازاد و بێ سنوور بە ئینتەرنێت (هۆڵەندا)؛

[11] ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، وڵات و سەردانەکانی ئەنجامدراو لەلایەن خاوەندارانی بڕیاری پڕۆسە تایبەتەکان لە ساڵی 1998 فیبریڤەرتا مارس (ئازار)ی [F-M]، ساڵی 2014، http://www.ohchr.org/EN/HRBodies/SP/Pages/CountryvisitsF-M.aspx

[12] ئێران هاوڕێ لەگەڵ پێشنیارێکی تر کە لە کۆبوونەوەی دواتری ژونی ساڵ 2010دا باس کرا، 45 پێشنیار لەنێوان 46 پێشنیاری لە کاتی پشکنیندا ڕەت کرەوە. 16 پێشنیاری تری نە ڕەت کردەوە نە قبووڵی کردن. سەردانی ڕاپۆرتی کاری گروه ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێناو پێداچوونەوەی خولی جیهانی کۆماری ئیسلامی ئێران- زێدەکراو، لە مانگی ژونی 2010دا بکە، http://daccess-dds-ny.un.org/doc/UNDOC/GEN/G10/140/58/PDF/G1014058.pdf?OpenElement

[13] پشکنینی خولی جیهانی ئێران، http://upriran.org/

[14] دوایین وەشانەکانی پێداچوونەوەی مافی مرۆڤ ئێران گومانیان هەیە کە ئاخۆ سەرۆک کۆمار ڕوحانی لە کردەوەدا دەڕوات بەرەو گۆڕانی بەرچاو لە جێبەجێکردنی مافی مرۆڤدا یان نا.

[15] منور خلج، لە کاتێکدا کە ڕوحانی بە دوای ڕێکەوتنی ئەتۆمیە، کێشەی مافی مرۆڤ دەخرێتە بن گوێ، FT، جۆزەردانی(مەی) 2014

http://www.ft.com/cms/s/0/67ee8afa-d929-11e3-a1aa-00144feabdc0.html#axzz3GmufspYo

[16] هادی قائمی، دەنگەکانی ئێران: پاڵپشتی توند لە گفتوگۆی ئەتۆمی، ژولاوی ساڵی 2014، کەمپەینی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە ئێران

http://www.iranhumanrights.org/2014/07/voices/

پی دی اف دانلوود کنید
همچنین در دسترس: English فارسی آذری